بەڕێوەبەرێکی پێشوو و ھاوسەرەکەی دەستگیرکران
  2023-01-31       460       

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، تیمەکانی دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ئۆپراسیۆنێکدا چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە بەڕێوەبەری پێشووی دەستەی باجەکان و ھاوسەرەکەی لەناو دەستگیرکراوەکاندان و تۆمەتبارن بە سپیکردنەوەی پارە و بازرگانیکردن بە پۆستە گشتییەکان و وەرگرتنی بەرتیل.

ئاوێنە: ئاماژە بەوەشدراوە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا دەستبەسەر یەک ملیار و ٢٢٧ ملیۆن دیناری عێراقی و ٥٥٦ ھەزار و ٩٠٠ دۆلاری ئەمریکی و بڕێکی زۆر ئاڵتووندا گیراوە، ھەروەھا دەستیش بەسەر تاپۆی ١١ خانوودا گیراوە، کە نۆ خانوویان لە ناوخۆی عێراق و دووانەکەی تر لە دەرەوەی عێراقن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×