بڕیارە ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی بە مەبەستی گەڵاڵەکردنی چەند بڕیارێك بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار، کۆبێتەوە و پێش کۆبوونەوەکەش نرخی دۆلار بەرزتر بووەوە.
ئاوێنە: بڕیار رەشید، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی کۆدەبێتەوە و کۆمەڵێک بڕیار بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەردەکات.
وتیشی: "ئێمەش بە مەبەستی ڕێگریکردن لە گرانبوونی ماددە خۆراکییەکان و دەرمان و پێداویستیە پزیشکییەکان کە پێداویستی سەرەتایی هاووڵاتییانن، داوایەکمان ئاراستەی بانکی ناوەندی کردووە بەمەبەستی پێدانی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی و بە خێرایی بەو لایەنانەی کە دەرمان و مادەی خۆراکی هاوردە دەکەن".
کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بۆ زیاتر لە 168,750 بەرزبووەوە.