سودانی بۆ هاوڵاتیان: دۆلار مەكڕن، نرخەكەی دەگەڕێنینەوە بۆ نرخە رەسمییەكەی
  2023-01-31       635       

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، دینار لە دۆلار بەهێزترەو داواش لە هاوڵاتیان دەكات دینار نەكڕن، چونكە نرخەكەی دەگەڕێننەوە بۆ نرخە رەسمییەكەی.

ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی رەسمی عێراق، كە بڕیارە سەعات 10ی ئەمشەو بڵاوبكرێتەوە، رایگەیاند"دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان كە دۆلار نەكڕن، چونكە دینار بەهێزترە."

وتیشی"نرخی دۆلار دەگەڕێنینەوە بۆ نرخە رەسمییەكەی خۆی و دابینی دەكەین. هەروەها بازرگانان و خاوەنكاران رادێنین لەسەر ئەنجامدانی بازرگانی یاسایی."

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سودانی رایگەیاند، عێراق پێویستی بە هێزی شەڕكەری بیانی نییە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كە پڕۆژە یاسای بودجە هاوكاریی نەقدی بۆ خانەوادە هەژارەكان لەخۆدەگرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×