عێراق چوارەم گەورەترین هاوردەکاری کاڵای تورکیایە
  2023-02-01       361       

دەستەی ئاماری تورکیا بڵاویکردەوە، لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوودا، عێراق چوارەم گەورەترین هاوردەکاریان بووە.

ئاوێنە: لە ڕاپۆرتێکدا دەستەی ئاماری تورکیا ئاشکرای کرد، عێراق لە مانگی کانوونی یەکەمدا، چوارەم گەورەترین هاوردەکار بووەو بە بەهای ملیارێک و 313 ملیۆن دۆلار کاڵای لە تورکیا کڕیوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، لە 12 مانگی ساڵی 2022دا ئەڵمانیا لە ریزبەندی یەکەم بە بەهای زیاتر لە 21 ملیار دۆلار و ئەمەریکا بە بڕی 16 ملیار دۆلار کاڵایان لە تورکیا هاوردەکردووە، هەروەها عێراقیش بەبڕی 13 ملیار و 751 ملیۆن دۆلار کاڵای لە تورکیا هاوردەکردووە، دواتر بەریتانیا و ئیتاڵیا دێن.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەی ساڵی 2022دا تورکیا بە بەهای زیاتر لە 254 ملیار دۆلار کاڵای هەناردەی وڵاتان کردووە. ئاڵوگۆڕی بازرگانی تورکیا لە 2022 بەراورد بە 2021 بەرێژەی %12 بەرزبووەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×