بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی شوباتی 2023، دەوروبەری کاتژمێر 07:45 خولەک، چەند مووشەکێک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کرا.
ئاوێنە: (دژەتیرۆری کوردستان)ی سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هەشت مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت، کران.
بە گوێرەی زانیارییەکان، دوو لە مووشەکەکان لەناو سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و مووشەکەکانی دیکە لە دەوروبەری سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.