ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم: کۆمێنت نوسین بۆ دادوەران قەدەغەیە
  2023-02-01       455       

بە واژووی سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان بڕیاری قەدەغەکردنی کۆمێنت نوسین بۆ دادوەرەکان دەرچوو و هەردادوەرێکیش پێوەی پابەند نەبێت سزا دەدرێت.

ئاوێنە: بەپێ بڕیارێكی ئەنجومەنی دادوەری  دەڵێت " ماوەیەكە تێبینی دەكرێ‌ دادوەران لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، لێدوان و كۆمێنت لەسەر پرس و بابەتە جیاجیاكان دەدەن، لە ڕێی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییانەوە پەیوەندی فراوانیان دروست كردووە.

لە بڕیارەكەدا نووسراوە، جگە لەو لێدوانانە، هەڵدەستن بە بڵاوكردنەوەی وێنەی خۆیان و بەشێوەیەك دەردەكەون لەگەڵ هەیبەت و شكۆی پیشەكەیان ناگونجێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×