بۆ یەکلاکردنەوەی دوو پرس حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە
  2023-02-01       396       

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ئاشکرایکرد، بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوە

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌ و كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌م بڕگانە پێكدێت:

بڕگه‌ی یه‌كه‌م، تایبەتە بە خستنەرووی به‌رنامه‌ی دانووستانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، کە ئەمەش لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەخرێتەڕوو.

بڕگه‌ی دووه‌م تایبەت دەبێت بە خستنه‌ڕووی بابه‌تی بازاڕی كاغه‌زه‌ داراییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و لە بڕگه‌ی کۆتاییشدا، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بابەتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌سته‌به‌ری بانكی پڕۆژه‌ وه‌ستاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دەخاتەڕوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×