كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ڕایگەیاند، "ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی فیدڕاڵ قسه‌مان کردووه له‌سه‌رئه‌وه‌ی که ئه‌وه‌ی ڕابردوو ڕۆیشت و له‌مانگی 11 ی ساڵی پاره‌وه واڕیککه‌وتووین که پاره‌که‌یان بده‌ینێ".
ئاوێنە: وەزیری بازرگانی بۆ دەنگی ئەمریكا وتویەتی "ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی فیدڕاڵ قسه‌مان کردووه له‌سه‌رئه‌وه‌ی که ئه‌وه‌ی ڕابردوو ڕۆیشت و له‌مانگی 11 ی ساڵی پاره‌وه واڕیککه‌وتووین که پاره‌که‌یان بده‌ینێ، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش ئه‌وان هه‌ڵده‌ستن به‌و پابه‌ندبوونانه‌ی له‌سه‌رشانیانه به‌رامبه‌ر ئێمه".
دەشڵێت "ئه‌وه پێشتر له خه‌رجیه‌کانی داگرتن و بارکردن و گواستنه‌وه‌ی خۆراک بووه له‌وه‌دا خه‌رج کراوه له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌کانی تر. پێشتر دا‌واشیان کردووه نه‌دراوه، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا ڕێککه‌وتین له‌گه‌ڵیاندا که پاره‌که‌یان بده‌ینه‌وه".
حکومەتی عێراق مانگانە بڕێک لە خۆراک بەسەر هاووڵاتیانیدا دابەش دەکات کە لە هەرێمی کوردستان بە "بایەعی" ناسراوە. لەبەرامبەر دابینکردنی ئەو خۆراکە، هاووڵاتیانی عێراقی بۆ هەر ئەندامێکی خێزانەکەیان بڕی 750 دینار دەدەن بە بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک کە دواتر دەگەڕێندرێتەوە بۆ حکومەت.
ئێستا لە بەغداوە سکاڵایەک دژی هەرێم لە دادگای فیدراڵی جوڵێندراوە داوای زیاتر لە 118 ملیار دینار لە هەرێم دەکرێت کە پارەی نەگەڕاوەی مانگانەی خۆراکە.