زانیاری نوێ لەسەر شەپۆلی بەفر و باران بارین لە هەرێم
  2023-02-01       731       

بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕ و بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، رێژەى دابارینەکە لە کاتەکانی شەودا زیاتر دەبێت و هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لەسەرجەم ناوچە جیا جیاکان هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت، لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکى سارد پلەکانی گەرما زیاتر روو لە نزم بوونەوە دەکات، و بەفربارین لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و سەنتەرى قەزاو ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکان و لە سەنتەرى شاری دهۆک و سلێمانى ئەگەرى بەفرێکى کەمى هەیە بە تێکەڵى لەگەڵ باران.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  9 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 7  پلەى سیلیزى

دهۆک:  8 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 11 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە:  9 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  7 پلەى سیلیزى

سۆران:  2 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 14 پلەى سیلیزى

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×