نوسینگەی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زیاتر لە 80 ملیۆن دۆلارس لەو پارەیە ئاشكراكرد كه کە براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ی شوباتی 2023، نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" توانراوە زیاتر لە 80 ملیۆن دۆلار لە پارە دزراوەکان بگەڕێندرێتەوە خەزێنەی دەوڵەت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" گێڕانەوە ئەو بڕە پارەیە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتدایە بۆ گێڕانەوەی ئەو پارە دزراوانەی عێراق کە بە قاچاخ بردراونەتە دەرەوەی وڵات".
پێشتریش سودانی رایگه‌یاندبوو كه به دوو جار و له‌ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا توانیویانه بڕی 124 ملیۆن دۆلار له پاره دزراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بگه‌ڕێننه‌وه.
له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربونیشیدا سودانی دزییه‌كی گه‌وره‌ی ئاشكراكرد كه به‌ناوی "دزیی سه‌ده" ناسراوه كه تایبه‌ت بووه به پاره‌ی داهاتی باج کە لە بانکی رافیدەین براون و بڕەکەی 3.7 ترلیۆن دینار بوو.
پارەکەی بانکی رافیدەین لە هەژماری سپاردەی دارایی دەستەی گشتیی باجی عێراق لە رێگەی پێنج کۆمپانیاوە لەنێوان ئابی 2021 تاوەکو ئەیلوولی 2022 لەو بانکە دزرابوو.