داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی رابردو زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بوە
  2023-02-01       393       

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی بۆ مانگی رابردو بڵاوكردەوەو دەڵێت، داهاتی فرۆشی نەوت لە مانگی رابردودا زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بوە.

ئاوێنە: بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتەكە، لە مانگی كانونی دوەمی رابردودا، كۆی هەناردەی نەوتی عێراق، 101 ملیۆن و 245 هەزارو 95 بەرمیل بوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، داهاتی نەوتی فرۆشراو لە مانگی رابردودا گەیشتۆتە 7.690 ملیار دۆلار.

بەگوێرەی بەیاننامەكە، تێكڕای نرخی فرۆشتنی یەك بەرمیل نەوت 75.96 دۆلار بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×