وادەی هاتنی شەپۆلێكی دیكەی بەفرو باران راگەیەندرا
  2023-02-02       845       


بەڕێوەبەرایەتی بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلی باران و بەفرەكە كۆتایی دێت، بەڵام شەپۆلێكی دیكە بەڕێوەیە.

ئاوێنه‌: كەشناسی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: کاریگەری ئەو شەپۆڵەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردوە لە ئەمڕۆدا لە کاتەکانی ئێوارەدا کۆتایی دێت.

ئاماژەبەوەكراوە، رۆژی هەینی ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەورە لەگەڵ ئەگەرێکی کەم بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییە سنووریەکان ببارێت .

كەشناسی دەڵێت رۆژی شەممە کاریگەری شەپۆڵێکی تری باران بارین و بەفر بارین روو لە ناوچەکەمان دەکاتەوە .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×