دوێنێ لە هەرێمەوە 80 ملیۆن دۆلار چووەتە دەرەوە
  2023-02-02       1098       

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، دوێنێ لە هەرێمی كوردستانەوە 80 ملیۆن دۆلار چووەتە دەرەوە و دەشڵێت: ئەگەر ڕاینەگرن كارەسات بەڕێوەیە.

ئاوێنە:  عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی: تەنیا دوێنێ لە سلێمانی و هەولێرو دهۆکەوە نزیکەی 80 ملیۆن دۆلار بەناوی حەواڵەو بەنایاسایی چوە بۆ سێ وڵات.

ئەو پەرلەمانتارە هۆشداری دەدات و دەڵێت: ئەگەر ڕاینەگرن کارەسات بەڕێوەیە.

سەرەڕای بەڵێنەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و پارێزگاری بانكی ناوەندی بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، بەڵام بەهای دۆلار بەردەوامە لە بەرزبونەوە و ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار گەیشتە 174 هەزار دیناری عێراقی.

هۆكاری سەرەكی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار، چوونەدەرەوەی دۆلارە لە عێراق و هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئێران و توركیا و تائێستا نەتوانراوە ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×