وەزارەتی دەرەوەی عێراق: وەفدی عێراق لە واشنتۆن تاوتوێی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار دەكات
  2023-02-02       550       

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، وەفدێكی حكومەتی عێراق بەم نزیكانە سەردانی واشنتۆن دەكات و چەند پرسێك لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەكات لەنێویاندا، پرسی دارایی و بانك و بەرزبونەوەی نرخی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراقی.

ئاوێنە: ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتەكە، لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی رەسمی عێراقی راگەیاندوە، فواد حسێن، وەزیری دەرەوە سەرۆكایەتی وەفدەكەی عێراق بۆ واشنتۆن دەكات و لە رۆژانی 8 و 9ی ئەم مانگەدا دەست بە گفتوگۆ و دانوستەكانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا دەكات."

ئەوەشی خستۆتەڕو، وەفدەكە، چەند ئەندامێكی كەرتی دارایی و بانكی تێدا دەبێت و لەگەڵ لایەنی ئەمریكی لە پاڵ رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان هەردو وڵات، چەند پرسێكی دیكە تاوتوێ دەكات.

جەختیشی كردۆتەوە كە چەند پرسێكی بنەڕەتی هەن دەبێت باس بكرێنو لەوانە پرسی پەیوەست بە لایەنی دارایی و بانك و بەرزبونەوەی نرخی دۆلار و هەروەها هاریكاریی و هەماهەنگی عێراق لەگەڵ ئەمریكا لەم پرسانەدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×