ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌عێراق داواده‌كات له‌سه‌رجه‌م دادگاكان لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه بكرێت كه زیان به ئابورى نیشتیمان ده‌گه‌یه‌نن.
ئاوێنە: سه‌رۆكایەتی ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى عێراق داوا له‌سه‌رجه‌م دادگاكانى لێكۆڵینه‌وه‌ده‌كات، ڕێكارى یاسایی بگرنه‌به‌ر به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ى زیان به ئابورى نیشتیمان ده‌گه‌یه‌نن.
سه‌رۆكایەتی ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ده‌ڵێت، پێویسته هه‌موو ئه‌وانه لێپێچینه‌وه‌ى یاساییان به‌رانبه‌ر بكرێتت كه هۆكارى دروستبونى گرانین و مامه‌ڵه‌ى نایاسایی به‌دراو ده‌كه‌ن.
ئاماژەیان بەوەشداوە، به‌رزى نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینارى عێراقى وایكردوه نرخى خۆراك و كه‌ره‌سته سه‌ره‌كیه‌كان به‌رزبونه‌وه‌ى به‌رچاو به‌خۆوه ببینێت.