پەرلەمانتارێكی كورد: بانكی ناوەندیی عێراق بە مەرجەكانی ئەمریكا رازی بوە
  2023-02-04       473       

پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی كۆبونەوەكەی بانكی ناوەندیی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە ئیستەنبوڵ، رایگەیاند، كۆبونەوەكە ئەنجامی باشی هەبوەو بانكی ناوەندیی عێراق رازی بوە مەرجەكانی ئەمریكا جێبەجێ بكات.

ئاوێنە: د. بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، خۆشبەختانە کۆبونەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی و یاریدەدەری وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ئەنجامی باشی هەبوەو بڕیارە پێش ناوەڕاستی ئەم مانگەش لە ئەمریکا جارێکی تر کۆببنەوە.

بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارە، بانكی ناوەندیی عێراق رازی بوە ئەو مەرجانەی ئەمریكا جێبەجێ بكات كە بۆ بانكەكەی داناون.

د. بڕیار رەشید وتویەتی، ئەوەش "عێراق و کوردستان دەکات بە وڵاتێکی سیستمی بانکی کە ئەمەش سودو زەرەری خۆی دەبێت."

هەروەها راشیگەیاندوە "دەبێت لە ئێستاوە هاوڵاتیان و بازرگانان و خاوەن پرۆژە و کارگەکان خۆیانی بۆ ئامادە بکەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×