"داهاتی سافی مانگی رابردوی هەرێم نزیكەی 850 ملیار دینار بوە"
  2023-02-04       619       

ژورى توێژینەوە سیاسییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان داهاتى حکومەتى هەرێمى کوردستانى بۆ مانگى کانونى دوەمى ئەمساڵ بڵاوکردەوەو دەڵێت: سافی داهاتى هەرێم لەو مانگەدا نزیکەى 850 ملیار دینار بوە. ئاشكراشیدەكات كە حکومەتى هەرێم نرخى یەک دۆلارى بە هەزار و 450 دینار بە ئاڕ تى بانک فرۆشتوە.

ئاوێنە:  بەپێى ئەو داتایانەى کە لەلایەن ئەنوەر کەریم، ئەندامى ژورى توێژینەوە سیاسییەکانى بزوتنەوەى گۆڕانەوە ئامادە کراوە، لە مانگى کانونى دوەمى ساڵى 2023، داهاتى نانەوتى هەرێم 287 ملیار دینار بوە.

ئاماژەی بە هاوکاریی هاوپەیمانانیش کراوە بۆ هەرێمى کوردستان و بەپێى ئەو داتایانە هاوکارییەکان، 31 ملیار و 500 ملیۆن دینار بوە و هەروەها داهاتى گشتى نەوتى هەرێم ترلیۆنێک و 207 ملیار و 781 ملیۆن و 850 هەزار دینار بوە.

رونکراوەتەوە کە کۆى گشتى داهات لە هەرێمى کوردستان ترلیۆنێک و 526 ملیار و 281 ملیۆن و 850 هەزار بوە و خەرجى پڕۆسەى نەوتیش کە 56% بوە گەیشتوەتە 676 ملیار و 357 ملیۆن و 836 هەزار دینار.

بەپێى داتاكانى ژورى توێژینەوەى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان، بەوەش سافی داهاتى هەرێمى کوردستان بە دینار، 849 ملیار و 924 ملیۆن و 14 هەزار دینار بوە.

ئاشكراشیكردوە، حکومەتى هەرێم نرخى یەک دۆلارى بە هەزار و 450 دینار بە ئاڕ تى بانک فرۆشتوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×