کەسایەتییەکی عێراق لە بەغداد رفێندرا
  2023-02-05       550       

کەسایەتیی دیاری عێراق جاسم محەمەد دویج ئەسەدی شارەزای بواری سەرچاوەکانی ئاو و هۆڕەکانی عێراق لە بەغداد رفێندرا.

ئاوێنە: میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، “شەوی رابردوو لە دۆخێکی گوماناویدا عێراق جاسم محەمەد دویج ئەسەدی شارەزای بواری سەرچاوەکانی ئاو و هۆڕەکانی عێراق لە ناوچەی لەتیفییەی عێراق رفێندراوە”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “برای رفێندراوەکە داوای یاسایی لای هێزە ئەمنییەکان تۆمارکردووە، بەپێی زانیارییەکان لەلایەن گروپێکی چەکدارییەوە رفێندراوە”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×