دادگای فیدراڵی بڕیارێکی دیکەی لە دژی هەرێمی کوردستان دەرکرد
  2023-02-07       1106       

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، بڕیاری پەرلەمانی کوردستانی سەبارەت بە درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی رەتکردەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق دانیشتنێکی تایبەتی بەو سکاڵایانە ئەنجامدا کە لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەرمی عیراقییە، دادگای فیدراڵی رایگەیاند، بڕیاری درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان پێچەوانەی دەستوورە.

رۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 2022، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا تەمەنی خۆی بۆ ماوەی ساڵێك درێژبکاتەوە، بەو پێیەش تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ ساڵێك درێژکرایەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×