کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
  2023-02-09       445       

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی چەند رۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە تا ئێوارەی ئەمڕۆش کاریگەری دەبێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

ئاوێنە: بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان هەور دەبێ لەگەل دابارینی نمە باران و بەفر لەناوچە کانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم وە هەروەها لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و سەنتەری شاری سلێمانی و دەورو بەری , لەکاتەکانی ئێوارە دابارین لەزۆربەی ناوچەکان رادەوەستێ وە ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆڕێت.

هەروەها پلەکانی گەرما  نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە وە لەناوچە شاخاوویەکان زیاتر دادەبەزن (3-7) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات،ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری درووست بوونی تەم هەیە .

هەروەها پلەکانی گەرما نزمترین پلە نزیک دەبێتەوە وە بەرزترین پلەش کەمێک بەرزتر بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 10 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 4 پلەى سیلیزى

دهۆک : 9 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 11 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 4 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 9 پلەى سیلیزى

سۆران : 5 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 12 پلەى سیلیزى

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×