دەمیرتاش: لەم دۆخەی بومەلەرزەدا ئەردۆغان بانگەشە بۆ خۆی دەکات
  2023-02-10       571       

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە رایگەیاند، دەسەڵات دەڵێت، 'هاوکاریەکانی بومەلەرزە بۆ سیاسەت بەکارنەهێنن' و وتی، " ئەردۆغان بووەتە وەستای بەرژەوەندی سیاسی. لە ئێستادا ئەردۆغان بە تەنیا یەک شت دەکات ئەویش بانگەشەکردن بۆ خۆی و پارتەکەیەتی."

ئاوێنه‌:  سەلاحەدین دەمیرتاش لە تویتێکدا رەخنەی توندی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان و دەسەڵاتەکەی گرت و نووسیویەتی، " هەموو دەزگا و بەرپرسانی حکومەتی لە بەرژەوەندی ئەردۆغان کار دەکەن و قسە دەکەن. هەندێک کەس دەڵێن رۆژی سیاسەت کردن نییە، بەڵام خۆیان پرسی بومەلەرزە بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆیان بەکار دەهێنن."

دەمیرتاش باسی ئەوەشی کرد کە کێشەیەکی گەورەی رێکخستنی هاوکاریەکان هەیە. ئەم کێشەیەش بە فشاری هاوڵاتیان چارەسەر دەبێت. دەسەڵات هاوکاریەکان بۆ هەڵبژاردن بەکار دەهێنێت و وتی، " لە کاتێکدا کە دەسەڵات بەم شێوەیە دەجووڵێتەوە، مافی کۆمەڵگاش هەیە سیاسەت بکات و بەردەوامی بە تێکۆشان و هاوکاری خۆی بدات."

دەمیرتاش دوێنێش لەبارەی راگەیاندنی باری نائاسایی بۆ ماوەی سێ مانگ لەلایەن ئەردۆغانەوە رایگەیاندبوو، باری نائاسایی بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان نییە، بەڵکو نیازێکی دیکەی لە پشتەوەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×