وەزارەتی دەرەوەی عێراق: 11 عێراقی لە بومەلەرزەكەی توركیا گیانیان لەدەستداوە
  2023-02-13       443       

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا گیانلەدەستدانی 11 عێراقیمان لە بومەلەرزەكەی توركیادا تۆماركردوەو لەگەڵ دەسەڵاتدارانی توركیا بەردەوامین لە چاودێریكردنی زانیارییە نوێیەكان.

ئاوێنە: ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا، ئەوەشی وتوە، باڵیۆزخانەكەمان لە ئەنقەرەو كونسوڵخانەكەمان لە غازی عەنتاب، چەند ژمارەیەكیان تەرخانكردوە بۆ وەگرتنی زانیاریی لەبارەی قوربانیان و بێسەروشوێنانی عێراقی لە بومەلەرزەكەی ئەم دواییەدا.

جەختیشی كردۆتەوە كە بەوپەڕی تواناوە كاردەكەن بۆ دابینكردنی پشتیونای پێویست بۆ ئەو خانەوادە عێراقییانەی لە ناوچەكانی بومەلەرزەن لە توركیاو سوریا، سەدان سەبەتەی خۆراك و راخەرمان بەسەر خانەوادە عێراقییەكاندا دابەش كردون.

ئاماژەی بەوەشداوە كە وەزارەتەكەیان لە رێگەی لیژنەیەكی شارەزاوە، بەشێوەیەكی مەیدانی بەدواداچون بۆ دۆخی ئەو عێراقییانە دەكات كە لەو ناوچانە دەژین كە روبەڕوی بومەلەرزە بونەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×