بە قاچاغبردنی 140 هەزار دۆلار پووچەڵکرایەوە
  2023-02-16       458       

تۆمەتبارێك دەستگیرکرا کە بەنیازبوو بڕی 140 هەزار دۆلار بە قاچاغ بباتە دەرەوەی عێراق.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، هێزەکانی تایبەت بە بەرەنگابوونەوەی تاوانە داراییەکان، کەسێکیان دەستگیرکرد کە تۆمەتبارە بە بەقاچاغبردنی دراوی بیانیی بۆ دەرەوەی وڵات.

ئەوەشیخستەڕوو کە تۆمەتبارەکە بڕی 140 هەزار دۆلاری پێبووە و ئامادەیکردووە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی بیباتە دەرەوەی عیراق.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×