هێڵی ئاسمانی عێراقی، ڕێنمایی دەرکرد بۆ فرۆشتنی بلیت بە دیناری عێراقی لەبری دۆلار
  2023-02-17       490       

کەریم کازم حسێن ڕۆژی هەینی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی، ڕێنمایی دەرکرد بۆ فرۆشتنی بلیتی گەشت بە دیناری عێراقی لەبری دۆلار.

وەزارەتی گواستنەوە لە بەیاننامەیەکدا، دەڵێت "بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە ڕێنمایییەکی پابەندکەری بۆ سەرجەم فەرمانگەکانی کۆمپانیاکە و سەنتەرەکانی بلیت فرۆشی دەرکردووە، مامەڵەکردن بە دیناری عێراقی بکرێت لەبری  دۆلاری ئەمریکی بەو ڕێژە فەرمییەی کە ئیدارەی بانکی ناوەندی عێراق دیاریی کردووە".

حسێن داوای لە "سەرجەم گەشتیاران کرد لەڕێگەی هێڵی گەرمی (5606)ی وەزارەتی گواستنەوە، هەروەها لەڕێگەی ماڵپەڕ و پلاتفۆرمە فەرمییەکانی وەزارەت و کۆمپانیاکە، سەبارەت بە هەر سەرپێچییەک کە لەلایەن فەرمانگەکان و بریکارەکانی کۆمپانیاکە لەوبارەیەوە ئەنجام بدرێت، ڕاپۆرت بدەن، تا سەرپێچیکاران لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ بکرێت."

دووپاتی کردەوە، "بڕیارەکەی کۆمپانیاکە لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی وەزیری گواستنەوە، ڕەزاق موحیبیس ئەلسەعداوی دێت، بۆ ئەوەی سەرجەم پێکهاتەکانی وەزارەت بە کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقیشەوە پابەند بکات بە مامەڵەکردن بە دیناری عێراقی لەبری دۆلار".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×