رۆژنامەی سەباحی عێراقی باس لە "هەڵوەشاندنەوەی هەرێم" دەكات
  2023-02-18       1397       

رۆژنامەی سەباحی عێراقی باس لە "هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان" دەكات و دەڵێت: "زۆرینەی خەڵكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەدان بگەڕێنەوە سەر حكومەتی ناوەندیی عێراق."

ئاوێنە: رۆژنامەی سەباحی ڕەسمی، لە ژمارەی ئەمڕۆیدا، راپۆرتێكی لەژێر ناونیشانی: "ئایا هەرێمی كوردستان هەڵدەوەشێتەوە؟"، ئاماژەی بەوەداوە كە بەپێی راپرسییەكی "سەنتەری ئەكادیمی"، "زۆرینەی خەڵكی هەرێم لەگەڵ ئەوەن قەوارەی دەستوریی هەرێمی كوردستان هەڵبوەشێتەوەو راستەوخۆ بگەڕێنەوە سەر دەسەڵاتی ناوەندی."

بەگوێرەی قسەی ئەو رۆژنامەیە، "خراپی دۆخی هەرێمی كوردستان لە هەمو ئاستەكاندا" و "كەمی دەرفەتی چارەسەری ناكۆكییە بەردەوامەكانی نێوان دو حزبە سەرەكییەكە" هۆكاری ئەوەن.

ئەوەش بۆ یەكەمجارە میدیایەكی رەسمی عێراقی پرسی "هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان" دەوروژێنێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×