باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە هۆشداری دەدات
  2023-02-21       464       

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتییانی عێراقی نیشتەجێی شاری هاتای تورکیا و ناوچەکانی دەروروبەری ئاگادار دەکاتەوە و هۆشداریان پێدەدات لە باڵەخانە زیانپێکەوتووەکانی بوومەلەرزە نزیک نەبنەوە.

ئاوێنە: هەروەها باڵیۆزخانەی عێراق هێڵێکی پەیوەندی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی لەکاتی پێویست و لە ناکاودا هاووڵاتییانی عێراق لە تورکیا پەیوەندی بە باڵیۆزخانە یان بە کونسوڵخانەی وڵاتەکەیانەوە بکەن.

ژمارەی باڵیۆزخانە لە ئەنقەرە: 00905368787900

ژمارەی کونسوڵخانەی گشتی لە دیلۆک:  00905342054495

شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.4 پلەی رێختەر چەند ناوچەیەکی تورکیا و سوریای هەژاند و ژمارەیەک پاشلەرزەش روویاندا.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، بوومەلەرزەکەی ئەمجارە، گیانلەدەستدانی سێ کەس و برینداربوونی 343 کەسی دیکەی لە هەردوو وڵات لێکەوتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×