به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌ت ورده‌كاریى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا ئاشكراده‌كات
  2023-02-21       353       

سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێم ورده‌كاریى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌عێراق كۆبوینه‌وه‌".

ئاوێنە:  سه‌باح ئه‌ندامی وه‌فدى هه‌رێم‌و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دواى گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌به‌غدا بۆ هه‌رێم ئاشكرایكردوه‌، "پاش سەردانێکی دوو ڕۆژە بۆ بەغدا وەک وه‌فدى حکومەتی هەرێم، گەڕاینەوە هەولێر". 

وتویه‌تى:"لەم سەردانەدا لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق دەربارەی یاسای نەوت‌و غازو هەروەها لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار دەربارەی یاسای بودجە، کۆبوینەوە". 

به‌وته‌ى ئومێد سه‌باح، "هەر لەم سەردانەماندا لەگەڵ ئەلینا ڕۆمانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق کۆبوینەوە، لەلایەکی ترەوە لەگەڵ عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپه‌رله‌مانى عێراق کۆبوینەوە".

سه‌باره‌ت به‌ئامانج‌و ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه‌كانیشیان ده‌ڵێت:"گفتوگۆکانمان بەردەوامدەبێت تاگەیشتن بەچارەسەری بابەتە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەت یاسای نەوت‌و غازو پڕۆژەیاسای بودجە".

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×