لەبەرژەوەندی بافڵ تاڵەبانی بڕیاردرا و لاهور شێخ جەنگیش تانە دەدات
  2023-02-21       1028       


دەستەی دادوەریی بۆ هەڵبژاردنەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە تایبەتە بەپرسی هەڵبژاردن‌و پارتە سیاسییەكان، بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی سەبارەت بەچارەنوسی یەكێتی پەسەندكردوە.

ئاوێنه‌: بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەر بەکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەوەبوە، کە گۆڕانكارییەكانی ناو یەكێتیی بە"یاسایی‌و پەیڕەوی" پەسەندكرد.

لەبەرامبەردا پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی بڕیاریانداوە جارێکی دیکە تانە لەو بڕیارە نوێیە بدەن.

تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، دەستەی دادوەرانی هەڵبژاردن بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەکەی (لاهور شێخ جەنگی) دەرکرد بەوەی بافڵ تاڵەبانیی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەو تەواوی ڕێکارەکان یاسایین، بڕیارەکە لەبەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان‌و بافڵ تاڵەبانی دەرچوەو بڕیارەکەش بەهیچ جۆرێک شیاوی تانە لێدان نییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×