باڵیۆزی ئەمریكا: چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغداو هەولێر خزمەت بە بەرژەوەندیی نیشتمانیی عێراق دەكا
  2023-02-21       509       

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند، چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغداو هەولێر لەبارەی بودجەو وزە، خزمەت بە بەرژەوەندیی نیشتمانیی عێراق دەكات.

ئاوێنە: ئەلینا رۆمانۆڤسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند"هانی سەردانە سەركەوتوەكەی وەفدی حكومەتی هەرێم دەدەین بۆ بەغدا لەپێناو گفتوگۆ سەبارەت بە بودجەو وزە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"چارەسەركردنی ئەم جۆرە كێشە هەڵپەسێردراوانە خزمەت بە بەرەژەوەندیی نیشتمانیی عێراق دەكات و بەشداریش دەبێت لە هێنانەدی سەربەخۆیی وزەو سەقامگیریی ناوچەكە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×