پارتی: دەرگامان واڵایە بۆ هەمو پێشنیارو كۆبونەوەیەك لەبارەی هەڵبژاردن
  2023-02-21       556       

بەرپرسێكی پارتی ئاشكرایكرد، وەفدی حزبەكەی لە رۆژانی داهاتودا سەردانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بكات و دەشڵێت، پارتی دەرگای واڵایە بۆ هەمو پێشنیارو كۆبونەوەیەك لەبارەی هەڵبژاردن.

ئاوێنە: ھاوار محەمەد، بەرپرسی یاسایی لە بەشی ھەڵبژاردنی پارتی، ئەمڕۆ سێشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی رایگەیاند"پارتی ھەمو ھەوڵێک دەدات پرۆسەی ھەڵبژاردن ئەمساڵ لە کاتی خۆی بەڕێوە بچێت، پارتی دەرگای واڵایە بۆ ھەمو پێشنیار و کۆبونەوەیەک لەبارەی پرسی بەڕێوەچونی ھەڵبژاردن، بڕیارە جارێکی دیکە لە ڕۆژانی داھاتو وەفدی دانوستانکاری پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان بکات، چونکە ئێمە وەک پارتی لەگەڵ ھەڵبژاردنین و ناکرێت ئەمساڵیش ھەڵبژاردن دوابخرێت."

ھاوار محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ھەمو پرۆسەیەکی ھەڵبژاردن دەبێت ئامادەکاریی بۆ بکرێت و لە ڕوی ھونەری و تەکنیکییشەوە پرۆسەکە پێویستی بە دەرفەت ھەیە، لەبەرئەوەش، پێویستە تا مانگی ئایاری داھاتو پرسی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن یەکلابکرێتەوە، تەمەنی پەرلەمانیش تا ٣١/١٢ درێژ کراوەتەوە و پێویستە دو مانگ بەر لە تەواوبونی وادەی پەرلەمان پرۆسەی ھەڵبژاردن بەڕێوەبچێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×