حكومەتی هەرێم: زیاتر لە حەوت ملیار دینار بۆ دەرماڵەی خوێندكاران تەرخان كرا
  2023-02-22       268       

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەرۆكی حكومەت رەزامەندی دا لەسەر بەردەوامی خەرجكردنی زیاتر لە حەوت ملیارو 250 ملیۆن دیناری مانگانە بۆ پاڵپشتی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان و دابینكردنی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەكان.

ئاوێنە: حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر بەردەوامی و خەرجکردنی زیاتر لە 7 ملیار و 250 ملیۆن دیناری مانگانە وەک پاڵپشتی بۆ قوتابییان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023)."

بەپێی راگەیەندراوەكەی حكومەت، "ئەم گوژمەیە ھاوشێوەی ساڵی خوێندنی (2021-2022) لەسەر بودجەی زانکۆ و پەیمانگاکان تەرخان دەکرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×