لاهور شێخ جەنگی، لە نوسراوێكدا كە دوێنێ 21/2/2022 ئاڕاستەی ئەندامانی سەركردایەتی حزبەكەی كردوە دەڵێت، لە ئەمڕۆ بەدواوە دەسەڵاتە یاسایی و پەیڕەوییەكانی خۆم وەك هاوسەرۆكی یەكێتی لەچوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆ بەكاردەهێنم.
ئاوێنە: لاهور شێخ جەنگی لە نوسراوەكەیدا وتویەتی"له دوای روداوه‌كانی 8ـی تەمموزه‌وه كه ئه‌م بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی له ناوخۆی حیزبه‌كه‌مان هێناوه‌ته كایه‌وه، من له‌و كه‌سانه‌بوم كه هه‌میشه هه‌وڵمداوه كێشه‌كان به رێگەیه‌كی په‌یڕه‌وی چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌موتان شاهیدی ئه‌وه‌م بۆ ده‌ده‌ن كه له‌دوای ئه‌و روداوانه چه‌ندین تۆمه‌تی ناڕه‌وام ئاراسته‌كرا، به‌ڵام بۆ سه‌لماندنی بێتاوانیی خۆم ئاماده‌بوم له به‌رده‌م دادگەكانی هه‌رێمی كوردستان و بێتاوانی خۆم سه‌لماند."
ئەوەشی خستۆتەڕو"ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه له‌مڕۆ به‌دواوه ده‌سه‌ڵاته یاسایی و په‌یڕه‌وییه‌كانی خۆم وه‌ك هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ به‌كارده‌هێنم".
لاهور جەنگی وتوشیەتی"ئێوەی بەڕێزیش بەرپرسیار دەكەم لەبەردەم ئەم ئەركە مێژوییە بۆ پاراستنی یەكێتی و حزبی شەهیدان، هەر بڕیار و بەرنامەیەك بە مافی خۆم دەزانم ئەگەر سەركردایەتی یەكێتی نەیتوانی لە ئاست چارەسەری كێشەكان بڕیاری پێویست بدات."