قوباد تاڵەبانی و دەرباز كۆسرەت رەسول: یەکێتی لەپێناو حوکمڕانییەکی تەندروست هەمو هەنگاوێک دەگرێتەبەر
  2023-02-22       1142       

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سكرتاریەتی مەكتەبی سیاسی و دەرباز كۆسرەت رەسول، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ بۆردی حكومەت و پەرلەمانی حزبەكەیان، جەخت دەكەنەوە كە "یەكێتی لەپێناو حوكمڕانییەكی تەندروست هەمو هەنگاوێك دەگرێتەبەر."

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی دەرباز كۆسرەت رەسول، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر، دەرباز کۆسرەت رەسول، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ بۆردی حکومەت و پەرلەمانی یەكێتی کۆبونەوە.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە "لە کۆبونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و وەزیرەکانی یەکێتی ئامادەی بون،  دەرباز کۆسرەت رەسول و قوباد تاڵەبانی کورتەیەکیان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکان، هەڵوێست و هەنگاوەکانی یەکێتیی بۆ ئامادەبووان خستەڕو و جەختیان لەوە کردەوە کە یەکێتیی لەپێناو مافەکانی خەڵک و حوکمڕانییەکی تەندروست هەمو هەنگاوێک دەگرێتەبەر."

بەپێی راگەیەندراوەكە "کۆبونەوە بە گفتوگۆی هەڤاڵانەی بەشداربوان و هەڵسەنگاندنی سەرجەم ئەگەرو پێشهاتەکان کۆتایی هات، هەموان هاوڕابون کە یەکێتییەکی یەکدەست و یەکگوتار دەتوانێت بەرەنگاری هەمو ئاڵنگارییەکان ببێتەوەو زاڵ بێت بەسەر کێشەو گرفتەکان و هەنگاو بنێت بۆ کۆتاییهێنان بە قۆرخکارییەکان."

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×