کەشناسی عێراق: خۆڵبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
  2023-02-23       336       

دەستەی کەشناسی عێراق کەشی پێشبینیکراوی رۆژانی داهاتووی بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکات خۆڵبارین دەست پێبکات و پلەکانی گەرما روو لەبەرزبوونەوە بکەن.

ئاوێنە: بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەزگای کەشناسی عێراق، رۆژانی هەینی و شەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما وەک رۆژی پێشتر دەمێنێتەوە، سەبارەت بە کەشی رۆژانی دواتر ئەوە خراوەتەڕوو، ئاسمان ساماڵ و هەورێکی کەم دەبێت و پلەکانی گەرما وەک تۆمارکراوی رۆژانی پێشتر دەمێننەوە.

دەشڵێت، لە رۆژی شەممەدا، بەهۆی ئەوەی خێرایی با لە بەشی رۆژهەڵات و باکوری خۆرئاواوە لە رۆژدا چالاک دەبێت و 20 – 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵبارین دەبێت.

هاوکات، لەبارەی کەشوهەوای رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووەوە راگەیەنراوەکەی کەشناسی عێراق دەڵێت، ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژانی پێشوو دەبێت. بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری وڵات ئاسمان سماڵ و نیمچە هەور دەبێت و بەمەش پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×