ئێران: بەرپرسانی بەغداد بەڵێنیان داوە رێگریی لە پارتەکانی رۆژهەڵات بکەن
  2023-02-23       468       

ئێران رایگەیاند بەرپرسانی بەغداد بەڵێنیان داوە رێگریی لە پارتەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان بکەن

 

ئاوێنه‌: حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند؛ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەگەڵ تاوتوێکردنی پەیوەندییە ئابوریی و سیاسییەکان سەبارەت بە پرسی ئاسایشی سنورەکان کۆبونەتەوە و بەرپرسانی بەغداد بە راشکاویی رایانگەیاندوە؛ رێگە نادەن لە خاکی وڵاتەکەیانەوە هێرش بکرێتە سەر کۆماری ئیسلامی ئێتران.

ئاژانسی هەواڵی (فارس) بڵاوی کردوەتەوە عەبدوڵلاهیان لە کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیی عێراق وتویەتی: بۆ کۆماری ئیسلامی قبوڵکراو نییە لە خاکی هەرێمەوە هێرش بکرێتە سەر ئێران و هەڕەشە لە ئاسایشی وڵاتەکە بکرێت .

بە وتەی عەبدوڵڵاهیان بەغداد و تاران لە ئاستی باڵای ئەمنیی و سەربازیی کۆبونەوەیان کردوە و بڕیارە رێوشوێنی تایبەت بۆ رێگریی لە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەرێم بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئێران بە بەردەوامی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمەتبار دەکات بەوە لە خاکی هەرێمەوە هێرشی چەکداریی دەکەن سەر سنورەکانی ئەو وڵاتە و تا ئێستاش سوپای پاسداران چەند جارێک بنکە و بارەگاکانی ئەو پارتانەی لە برادۆست و هەولێرو کۆیە و زڕگوێز موشەکباران کردوە و بە فڕۆکەی خۆ کوژ هێرشی کردوەتە سەریان کە زیاتر 19 کوژراو و نزیکەی 70 برینداری لێکەوتوەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×