حكومه‌تى هه‌رێم: سه‌ربارى زۆرى پشوه‌كان، موچه‌ی مانگی دوو له‌كات‌و واده‌ى خۆیدا دابه‌شده‌كرێت‌و دواناكه‌وێت
  2023-02-23       906       

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 2ى فه‌رمانبه‌ران كه‌ له‌مانگى 3دا ده‌ستپێده‌كات ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات‌و وته‌بێژى حكومه‌تیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌ربارى زۆرى پشوه‌كان، موچه‌ له‌كات‌و واده‌ى خۆیدا دابه‌شده‌كرێت‌و دواناكه‌وێت".

ئاوێنە: جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم لەبارەی موچەی مانگی دوو كە دەكەوێتە مانگی سێ‌و پشوی زۆریش لەو مانگەدا هەیە، ڕایگەیاند، "پێشتر زۆرجار لەڕۆژانی پشوش موچەمان دابەشكردوە، بۆیە بۆ موچەی مانگی داهاتوش كێشە نییەو لەڕۆژانی پشوش موچە دابەشدەكرێت، بەگوێره‌ى خشتەی وەزارەتی دارایی، فەرمانبەران‌و موچەخۆران موچەی خۆیان وەردەگرن".

بەگوێره‌ى ڕۆژژمێری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەئاداردا (مانگى 3) شەش ڕۆژ پشوی فەرمی دەبێت بۆ فه‌رمانبه‌ران به‌گشتى، به‌ڵام پشوه‌كه‌ بۆ ناوه‌نده‌كانى خوێندن زیاتره‌.

وته‌بێژى حكومه‌ت له‌و ڕوه‌وه‌ ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، "دڵنیایی دەدەین، حكومەت هەرچی پێبكرێت، موچە لەمانگی داهاتوو دابەشدەكات‌و بەردەوامى بەدابەشكردنی موچە ده‌دات، چونكه‌ هەموو هەوڵەكانی حكومەت بۆ ئەوەیە چاكسازیی بكات‌و داهات زیادبكات، بۆ ئەوەی موچە بەردەوامی هەبێت‌و موچەش لەپێشینەی كارەكانمانه‌".

قسه‌كانى وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم له‌كاتێكدایه‌، له‌6ى ئه‌م مانگه‌وه‌ دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی یەكى ئه‌مساڵ كراوه‌و بڕیاروایه‌ ڕۆژى 28ى مانگ واته‌ كۆتا ڕۆژى مانگى شوبات كۆتایی بەدابەشكردنی موچە بێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×