فڕۆكەكانی توركیا سنوری پارێزگای دهۆكیان بۆردومانكردەوە
  2023-02-23       479       

سەرچاوەیەكی فەرمی لە پارێزگای دهۆك رایگەیاندوە، فڕۆكەكانی توركیا دەستیان كردوە بە بۆردومانكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان لە باكوری سنوری پارێزگاكە.

ئاوێنە: سەرچاوەكە بۆ شەفەق نیوز رایگەیاندوە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە زنجیرە چیای مەتین و لە دۆڵی بیرە بۆردومانی ناوچەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانیان كردوە، هەروەها شوێنی بۆردومانەكە نزیك بوە لەچەند گوندێكی ناوچەكەوە كە سەر بە قەزای ئامێدین.

جێی ئاماژەیە، لەدوای رودانی بومەلەرزەكانی توركیاوە ئەمە یەكەمین جارە فڕۆكەكانی توركیا پێگەی پەكەكە لەو ناوچەیە بۆردومان بكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×