قوباد تاڵەبانی: نابێ ناکۆکییە سیاسییەکان کاریگەرییان لەسەر هەنگاوەکانی چاکسازی هەبێت
  2023-02-23       434       

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، : نابێ ناکۆکییە سیاسییەکان کاریگەرییان لەسەر هەنگاوەکانی چاکسازی هەبێت، دەشڵێت، پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان زیاتر دوانەكەوێت، بەڵام گرنگیشە بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد چارەسەربكرێن.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراویكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە هەولێر پیشوزای كردوە لە کلاوس شتڕایشەر، کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێم.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێم کراو قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە، "پێویستە ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی پێگەی هەرێم بەهێز بێت لەئاست ئاڵنگارییەکان."

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێرو بەغدا کراو قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، "بژاردەی یەکەم و کۆتاییمان رێککەوتنێکی گشتیگیرو درێژخایەنە، ئەمەش لە بەرژەوەندی هەمو هاوڵاتیانی عێراق و کوردستاندایە."

راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەداوە كە "پرۆسەی ریفۆرم، بەتایبەت چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە تەوەرێکیتری کۆبونەوەکە بو و  قوباد تاڵەبانی وێڕای باسکردنی چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی هەنگاوەکانی چاکسازی، رایگەیاند، نابێت رێگە بدرێت ناکۆکییە سیاسییەکان کاریگەرییان لەسەر هەنگاوەکانی چاکسازی ببێت."

هەر لەبارەی دۆخی هەرێمەوە، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا "پێویستە هەڵبژاردن بکرێت و زیاتر دوانەکەوێت، لەگەڵ ئەوەش گرنگە پێشتر گرفت و بەربەستەکانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی متمانەی هاوڵاتیان بە هەڵبژاردن بەرز ببێتەوە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×