به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه به هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوه له سه‌ر ڕێگای كه‌لار – باوه‌نوور، پێنج كه‌س بریندار بوون.
ئاوێنه: هاتووچۆی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مشه‌و هه‌ینی له سه‌ر ڕێگای كه‌لار - باوه‌نور نزیك گوندی (قوله سوتاو )رووداوێكی پێكدادان له نێوان دوو ئۆتۆمبیل له جۆره‌كانی (نیسان پاتڕۆڵ و تویوتا بیكاشۆ ) روویدا".
هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا پێنج كه‌س بریندار بوون كه شۆفێری هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه و سێ له سه‌ر نشینه‌كانی پاتڕۆڵه‌كه بوون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "برینداره‌كان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كران".
هاتووچۆی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه "له‌لایه‌ن تیمی هاتووچۆوه لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه".