مستەفا كازمی: تۆمەتباركردنی تیمی حكومەتی پێشو پاڵنەری سیاسی لەپشتەوه‌یه‌
  2023-03-04       425       
مستەفا كازمی

نوسینگەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق لەبەیاننامەیەكدا هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی‌ چوار به‌رپرسی‌ كابینه‌كه‌ی‌ ئاشكرا ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "تۆمەتباركردنی تیمی حكومەتی پێشو پاڵنەری سیاسی لەپشتەو بۆ شاردنەوەی دزە ڕاستەقینەكانەو متمانەمان بەڕێوشوێنەكانی حكومەت نییەو داوای لێكۆڵیینەوەیەكی نێودەوڵەتی دەكەین."

ئاوێنه‌: ده‌قی‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌:

بسم الله الرحمن الرحيم
•إِنَّمَا السَّبِيلُ عَلَى الَّذِينَ يَظْلِمُونَ النَّاسَ وَيَبْغُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ أُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيم•
صدق الله العلي العظيم

لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە زانیمان و سەرمان سوڕما لە دزەپێکردنی هەواڵی دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی ژمارەیەک لە ئەندامانی تیمی حکومەتی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، بەڕێز مستەفا کازمی. بەداخەوە ئەوەش بووەتە نەریتێک کە هەستیارترین دۆسیەکانی دەزگاکانی دەوڵەت بەر لە وەی بە ڕێکاری فەرمیدا بڕۆن دزەیان پێ دەکرێت و لەم بارەیەشەوە بە پێویستمان زانی ئاماژە بە مانەی خوارەوە بکەین:

یەکەم: لە کاتێکدا ئێمە شانازی بە هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەتەوە دەکەین و کارمان کردووە بۆ پاڵپشتیکردنیان، ئەم جۆرە هەنگاوە جێبەجێکارییەی کە لە لایەن ئەو دەزگایانەی لێکۆڵینەوە دەردەچن کە پەیوەستن بە لایەن و گرووپی سیاسیی وەهاوە کە هیچ ئاستێکی قبووڵکراوی سەربەخۆیییان نییە، ئاماژەیە بۆ ڕێبازێکی سیاسی پیادەکراو لە بە ئامانج گرتن و پاکتاوکردنی هەموو ئەوانەی پەیوەندییان هەبووە لەگەڵ حکومەتی پێشوو، بەبێ گوێ دانە سروشتی کارەکەیان. ڕێوشوێنەکانی کەنار خستن و دوورخستنەوە و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، کە سەدان کارمەندی دەوڵەتیان لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا گرتووەتەوە نموونەی زەقی ئەم ئەم بەئامانجگرتنەن.

دووەم: هەموو عێراقییەکان دەزانن کە حکومەتی بەڕێز کازمی هەر لە هەفتەی یەکەمەوە و (لەڕێگەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی پێشووەوە) داوای کرد، ، لایەنە جیاجیاکان وردبینی لە دۆسیەی ئەمیندارەتی باج بکەن، بەپێی نووسراوی فەرمی (19ی ئابی 2020). دوای ڕێوشوێنەکانی لێکۆڵینەوە، حکومەتی پێشوو لە (26ی ئەیلوولی 2022) وردەکاریی ئەم دۆسیەیەی ئاشکرا کرد، تۆمەتبارانی دوای دەستگیرکردن ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کرد، هەروەها هەموو وردەکارییەکانی خستە بەردەم ڕای گشتی بە بوێری و شەفافانە، ئاماژەی بەوەشدا کە تەواوی ئەم بابەتە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێشتر و بۆ ماوەیەکی زۆر پێش پێکهێنانی حکومەتی بەڕێز کازمی.

سێیەم: ڕوونە کە ئەو کەسایەتییانە بە ناو گیری و هەڵاواردن کراونەتە ئامانج، دوور لە ڕەوتی لێکۆڵینەوە تۆمەتبار کراون، بەرپرسیارێتی خراوتە سەر ئەو کەسایەتییانەی کە ڕۆڵی یاسایی خۆیان بە تەواوی ئەنجام داوە، یان لە بنەڕەتەوە پەیوەندییان بە دۆسیەی باجەوە نەبووە، ئەمەش بەڵگەی زیاترە لەسەر هەبوونی پاڵنەری سیاسی ڕوون لە پشت ئەم بە ئامانج گرتنە و پشتڕاستی دەکاتەوە.

چوارەم: ئەم فێڵ و تۆمەتە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانبارانی ڕاستەقینە دەردەخات لە ڕێگەی ڕاكردن بۆ پێشەوە و بەئامانجکردنی نەیارانی سیاسی. ئەوەی ڕوویداوە جگە لە نمایشێکی میدیایی و سیاسی هیچی تر نییە، هەروەها هەوڵێک بوو بۆ تێکەڵکردنی کارتەکان بۆ پەردەپۆشکردنی دزە ڕاستەقینەکان، لەبری ئەوەی بە جددی بەدوای دادپەروەریدا بگەڕێن و ڕاستییەکان دەربخەن، کە ئەرکێکی بنەڕەتییە بۆ هەموو بڕیاردەرێکی بەرپرسیار لەبەردەم خودا پێش لە خەڵک. لێرەدا دەپرسین: چۆن لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسە دەکرێت کە دزییەکە ئاشکرا دەکات؟ ئەو کەسەی دزی کردووە چۆن پاداشت دەدرێتەوە؟

پێنجەم: دووپاتی دەکەینەوە متمانەمان نییە بە و ڕێوشوێنە جێبەجێکارییانەی بوونەتە هۆی دەرچوونی ئەم بڕیارانە و ناچنە عەقڵەوە، بەڵکوو ڕق و ئامانجی سیاسیی بەدخوازانەی لە پشتەو کە هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕاستی و دادپەروەرییەوە نییە، داوا دەکەین و هەوڵ دەدەین دەسەڵاتی دادوەری پاک و بێلایەنی عێراق ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، ئەمەش لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی شەفاف و دادپەروەرانە پاڵپشتی بکرێت کە هەموو دۆسیەکە و کارەکتەرەکانی بگرێتەوە، بە شێوەیەک کە هەموو کەسێک بخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی خۆیەوە و شێواندن و ناو گیری و تۆڵەسەندنەوەی سیاسی و نەبوونی شەفافیەت بوەستێنێت و تاوانباران ڕابگرێت، لە هەمان کاتدا لێپرسینەوە لە وانەش بکات لە پشتیانەوە وەستاون، بۆ ئەوەی عێراقییەکان بزانن کێ بەڕاستی پارەکانیان دەدزێت و کێ وەک بەربەستێک بەکاریان دەهێنێت بۆ لێدانی نەیارانی سیاسی خۆیان بە شێوەیەک کە هیچ پەیوەندییەکی بە ژیاری مرۆڤایەتییەوە نییە.

سەرۆک کازمی بەڵێنی بە گەلی عێراق داوە بە هەموو نرخێک بەرگری لە بەرژەوەندییەکانیان بکات هەرچەند باجی هەبێت، کاتێکیش بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ گرتووە ئاگاداری قەبارەی هەڕەشەکان و کەشوهەوای ناپاکی سیاسی بووە کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا کراونەتە هێرش و هەوڵی تیرۆرکردنی تیمی حکومەت و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ مەبەستی سیاسی. ئەم بێباکییە ئەو کات و ئێستاش گوزارشتە لە ڕێبازێک کە دەبێت هەموو مرۆڤە دڵسۆزەکان ڕووبەڕووی ببنەوە و ڕای بگرن.

مستەفا كازمی کە نایەوێت هەمان ڕەفتاری تۆڵەسەندنەوە بگرێتە بەر و بەردەوامی پێ بدات، چونکە پێی وایە دەوڵەت بەم شێوەیە بنیات نانرێت بەڵکوو بە بێدەنگی و ڕێگەدان بەکاری دامەزراوەکان دوور لە هەر فشار و ئاراستەکردنێک ئەمەش لە پێناو بەدیهێنانی دادپەروەری و سەروەری دادگەریدا
.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی مستەفا کازمی
سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×