کەشناسی پێشبینی وادەی بارانبارینی راگەیاند
  2023-03-05       633       

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم پێشبینی 48 کاتژمێری‌ داهاتووی راگەیاند دەڵێت، "سبەی بارانبارین دەستپێدەکات."

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە 5ـی 3ـی 2023، بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم پێشبینی 48 کاتژمێری‌ داهاتووی راگەیاند و تێیدا هاتووە، ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک.

هەروەها، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو. 

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی دوو شەممە 6ـی  3ـی 2023، راگەیەندراوەکەی کەشناسی ئاشکرایکردووە، سبەی ئاسمان هەوری‌ تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی‌ نمە باران کە هەندێ جار هەورە بروسکەشی‌ لەگەڵ دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی‌ هەولێر، ڕاپەڕین، ڕۆژهەڵاتی‌ هەرێم، گەرمیان و کەرکووک.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، خێرایی با چالاک دەبێت و هاتنی‌ شەپۆلێکی‌ تۆز و خۆڵی‌ مام ناوەند بەتایبەت بۆ شاری‌ دهۆک و هەولێر و ناوچەکانی‌ دەوروبەر و گەرمیان. 

سەبارەت بە پلەکانی گەرما، پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 23 

سلێمانی : 21

دهۆک : 21 

کەرکوک : 27

هەڵەبجە : 22

زاخۆ : 23

سۆران :21

گەرمیان : 27

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×