مەسرور بارزانی‌: له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی ئامادەكارییه‌كانی هەردو پڕۆژە یاسای دادگای فیدراڵی‌و نەوت‌و گازمان تاوتوێکرد
  2023-03-08       526       

مەسرور بارزانی‌، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئامادەكارییه‌كانی هەردو پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی‌و نەوت‌و گازیان تاوتوێکردووه‌.

ئاوێنه‌: مەسرور بارزانی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، "ئه‌مڕۆ لەشاری هەولێر له‌گه‌ڵ بەڕێز دادوەر فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبوینەوەو گفتوگۆمان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری‌و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق‌و هەنگاوەکانی ئامادەکردنی هەردو پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی‌و نەوت‌و گاز کرد."

راشیگه‌یاندووه‌، "هەردولامان هاوڕابوین لەسەر ئەوەی دەرفەتێکی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان‌و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستور هەیە."

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا هاتووه‌، "نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لەفائق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق كردو لەدیدارێكدا گرنگیی رۆڵی دادوەری و دادگاكان لەسەر سەقامگیریی وڵات و كاریگەرییەكانی لەسەر هەموو كایەكانی ژیان خرایە بەر باس و گفتوگۆ."

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "هەروەها لەسەر گرنگیی جێبەجێكردنی پرۆگرامی كابینەی حكومەتی فیدراڵی هاوڕابون، كە رێككەوتنی هەموو لایەن و پێكهاتەكانی لەسەرە."

فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق به‌سه‌ردانێك له‌هه‌رێمی‌ كوردستانه‌و ئەمڕۆ چوارشەممە یاوه‌ری‌ مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ كرد له‌مه‌راسیمی‌ كردنه‌وه‌ی‌ 15مین پێشگانگای نێودەڵەتی کتێبی لەشاری‌ هەولێر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×