ژنێک بەهۆی بەرکەوتنی گوللـەیەکەوە گیانیلەدەستدا
  2023-03-10       399       


پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، تەرمی ژنێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە کە گوللـەیەکی بەرکەوتووە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تەرمی ژنێکی لە قەزای کفری گەیەندراوەتە پزیشکی دادوەری کە ئاسەواری گوللـەیەکی پێوەدیاربووە.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو ژنە ناوی (ب. و. ڕ) بووە و لە دایکبووی ساڵی 1996 بووە، کە گوللـەی بەرکەوتبوو و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدابوو.

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە، “بەوتەی کەسوکارەکەی لەماڵی خۆیان بەدەمانچە فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو لەئەنجامدا گیانیلەدەستداوە”.

ئاماژە بەوە کراوە، لەئێستادا دەمانچەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەرداگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە.

پۆلیس رایگەیاندووە، لەسەر چۆنێتیی و هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو ژنە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×