عه‌دنان موفتی، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی رایگه‌یاند، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌له به‌كه‌ن له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، به پێچه‌وانه‌وه دیموكراسی له هه‌رێم ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی ئازاری 2023، عه‌دنان موفتی، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان ناكۆكییه‌كان وه‌لابنێن و به زووترین كات بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بده‌ن.
عه‌دنان موفتی، روونیكرده‌وه: ئێستا خه‌ڵك فه‌رهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی له ئاستێكی به‌رزدایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی بینیوه، بۆیه پێویسته له‌پێناو پاراستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، عه‌دنان موفتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامنه‌درێت، لایه‌نه‌كان ناتوانن به‌رگری له پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ناتوانن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش بكه‌ن كه هه‌رێمی كوردستان دیموكراسییه.