پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ماوەیەک بۆ بە کوردیکردنی تابلۆی شوێنەکان دیاریکراوە، ئەگەر لەو کاتەدا بڕیارەکە جێبەجێ نەکرێت ئەوا خاوەنی شوێنەکە سزا دەدرێت و شوێنەكەی دادەخرێت.
ئاوێنە: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئەمڕۆ شەممە، بە یەكێك لە میدیاكانی پارتی وت"بڕیارێکمان بۆ بە کوردیکردنی تابلۆی شوێنەکان دەرکردوە، ئەو کاتەشی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە دیاریکراوە تا 1/4/2023ـه، ئەگەر تا ئهو كاته جێبەجێ نەکرا، ئەوا جاری یەکەم خاوەنی شوێنەکە غەرامە دەکرێ، جاری دوەم شوێنەکەی دادەخرێت."
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، "بڕیارەکە سەرجەم نوێنەرایەتی، شوێنە بازرگانییەکان، کەرتی تایبەت، کۆمپانیاکان و هەمو ئەو جێگایانەی دیکە کە تابلۆیان هەیە دەگرێتەوە."