ئه‌مڕۆ شه‌ممه لە گەڕەکی بەرانانی شاری سلێمانی شۆفێری تاكسییەك درایە بەر دەستڕێژی گوللـەو برینداركراو دواتر گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئاوێنە: سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ خەندان هەواڵەكەی پشتڕاستكردۆتەوەو وتویەتی"تیمه‌كانمان دوای روداوه‌كه گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و ده‌ستبه‌جێ برینداره‌كه‌یان گه‌یاندوه‌ته نه‌خۆشخانه‌و تاوه‌كو گه‌یشتوه‌ته نه‌خۆشخانه له ژیاندا ماوه".
بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو شۆفێرە حەوت گوللـەی بەركەوتوەو لە ئێستادا لە نەخۆشخانە نەشتەرگەری بۆ دەكرێت و روداوەكەش به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بوە.