وتەبێژى حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ شاندی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاساى نەوت و گازی فیدراڵی، سەردانی بەغدا دەکات، سبه‌ی دەست بە کۆبونەوەکان لەسەر ڕەشنوسی یاساى نەوت و گاز دەکەن کە یەکێکە لە بابەتە گرنگەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پێویستە لە ماوەیەکی دیاریکراودا تەواو بکرێت، ده‌شڵێت، "بابه‌تی ناردنی 400 ملیاره‌كه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه و بەمنزیكانه ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان دەنێردرێت".
ئاوێنە: جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتی هەرێمی کوردستان، به میدیای فه‌رمی حكومه‌تی راگه‌یاند، "ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاساى نەوت و گازی فیدراڵی، سەردانی بەغدا دەکات، شاندەکە لە وەزیرى داد و سەرۆکی فەرمانگەى هەماهەنگی و بەدواداچون و ستافی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کەسانی شارەزا لە وەزارەتی داد پێکدێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سبه‌ی دوشەممە دەست بە کۆبونەوەکان لەسەر ڕەشنوسی یاساى نەوت و گاز دەکەن کە یەکێکە لە بابەتە گرنگەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پێویستە لە ماوەیەکی دیاریکراودا تەواو بکرێت.
وتەبێژى حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئەم پڕۆژەیاسایە کۆمەڵێک گرفتی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لەو بواری وزەدا چارەسەر دەکات، بۆ ئەوەى هەرێمی کوردستان وەکوو هاوبەشێکی ڕاستەقینە لە دروستکردنی ئەو بڕیارانەى پەیوەستە بە پیشەسازیی نەوت لە عێراق، بەشێوەیەکی کارا بەشدار بێت، هەروەها بۆ ڕێکخستنەوەى ئەو کەرتە چ لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەردو لا گرنگی هەیە. لە کۆتاییدا دەبێت ئەم پڕۆژەیە ڕەنگدانەوەى ڕێککەوتنی هەردو لا بێت و لە قازانجی هەردولادا بێت، ئەوە نەک هەر بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵکو بۆ هەموو خەڵکی عێراق دەستکەوتێکی گرنگە".
لەبارەى ڕێوشوێنی جێبەجێکردنی پڕۆژەیاساکە، جوتیار عادل وتیشی، "ڕێككه‌وتن كراوه كه هەردولا پێکەوە ڕه‌شنوسه‌كه بنوسن، تا ڕادده‌یه‌ك له‌سه‌ر پره‌نسیپه گشتییه‌كان ڕێككه‌وتن كراوه، به‌ڵام ورده‌كارییه‌كان زۆرن، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بن، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، ئه‌نجامی هه‌بێت؛ ئومێده‌وارین بڕوابون به هاوبەشی و پشتبه‌ستن به ده‌ستور و ئه‌و ڕێككه‌وتنەی له كارنامه‌ی كابینه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی هه‌یه، لەو پڕۆژەیاسایەدا ڕەنگ بداتەوە".
لەبارەى پڕۆژە یاسای بودجەى حکومەتی فیدراڵی، رونیكرده‌وه، "پڕۆژه‌ی یاسای بودجه دوای گفتوگۆیه‌كی دور و درێژ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی، ئه‌وه‌ی كه پێویست بو، وەکوو شایستە و مافی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه؛ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش کۆمەڵێک كێشه له‌نێوان هه‌ردوو لادا چاره‌سه‌ر ده‌كات؛ حكومه‌تی فیدراڵی ماوه‌یه‌ک بودجه‌ی نه‌بوه، ئه‌وه‌ش کاریگەری له‌سه‌ر ئاستی په‌یو‌ە‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هەیە كه پێویسته بۆ ده‌ستنیشانكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان پشت بە سەرژمێری ببەستێت، هه‌ندێك ئەنجام ده‌ستكه‌وتی باش بون بۆ هه‌رێمی كوردستان، وه‌كو هه‌ژماركردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه و پشتیوانیی هێزی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ە‌ی خه‌رجی سیادی و دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە خه‌رجی حاكمه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "بابه‌تی ناردنی 400 ملیاره‌كه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه و بەمنزیكانه ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان دەنێردرێت".