كاوە مەحمود، سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی کوردستان دەڵێت، له کۆبونه‌وه‌ی نێوان حزب و لایه‌نه کوردستانییه‌کان بۆ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به شێوازی فره‌بازنه‌یی کشاونه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی دژی فره بازنه‌یین. دەشڵێت: یه‌کێتی و پارتی خۆیان ڕێککه‌وتون و پرسه خه‌سوانه‌یان به لایه‌نه‌کانی تر کردوە.
ئاوێنە: کاوه مه‌حمود، سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای راگه‌یاند "ئێمه ئاماده‌بوین له کۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی یه‌کێتی و پارتی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌کان بۆ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر شێوازی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام تێگه‌یشتین که پارتی و یه‌کێتی خۆیان پێشوه‌خت ڕێککه‌وتون و ڕێککه‌وتنه‌که له‌گه‌ڵ بۆچونی ئێمه ناگونجێت، بۆیه له کۆبونه‌وه‌که کشاینه‌وه، تا ناومان له‌سه‌ر به‌لاغی کۆتایی کۆبونه‌وه‌که نه‌بێت."
ئه‌و وتیشی"ئێمه دژی دابه‌شکردنی کوردستانین بۆ چه‌ند بازنه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردن، چونکه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و په‌رله‌مان جیاوازه، په‌رله‌مانتار نوێنه‌ری هه‌مو کوردستانه‌و ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی کوردستان ده‌نگی پێبدرێت."
سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی وتیشی"یه‌کێتی و پارتی خۆیان ڕێککه‌وتون، هاتون پرسه خه‌سوانه‌یان به‌لایه‌نه‌کان کردوه، له کاتێکدا قه‌یرانی حوکمڕانی هه‌رێم به ڕێککه‌وتنی ئه‌و دو لایه‌نه چاره‌سه‌رنابێت، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنیش هیچ له دۆخه‌که ناگۆڕێت، چونکه ڕێککه‌وتنه‌کانی پێشتری پارتی و یه‌کێتی نه‌زۆک بون، چاره‌سه‌ر به‌دامه‌زراوه‌ییکردنی هه‌رێم و دانانی ده‌ستورو گه‌ڕانه‌وه‌یه به دامه‌زراوه‌کان."
ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی که به "حزبه بچوکه‌کان" ناسراون و خاوه‌نی یه‌ک کورسی په‌رله‌مانین، دژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنن به‌شێوازی فره‌بازنه‌یی و پشتگیری یه‌ک بازنه‌یی ده‌که‌ن، هۆکاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گێردرێته‌وه ده‌نگه‌کانیان به‌سه‌ر بازنه‌کاندا دابه‌ش ده‌بێت و ڕه‌نگه نه‌توانن کورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست بهێننه‌وه.
به‌ڵام کاوه مه‌حمود سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی ڕه‌تیده‌کاته‌وه ترسیان له له‌ده‌ستدانی کورسییه په‌رله‌مانییه‌کانیان هه‌بێت، وتیشی"گه‌ر هه‌ڵبژاردن به فره‌بازنه‌ییش ئه‌نجام بدرێت، ئێمه حزبی سیاسیین، توانای خۆ گونجاندنمان له هه‌ر شه‌ڕێکی سیاسی‌دا هه‌یه به‌شه‌ڕی هه‌ڵبژاردنیشه‌وه، بۆیه گرفتی ئێمه ئه‌م بابه‌ته نییه، ئێمه ده‌مانه‌وێت کوردستان یه‌ک بازنه بێت، تا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان گوزارشت له یه‌کێتی خاکی کوردستان بکات، ده‌بێت هاوڵاتی نیشتمانی دور له شوناسی لۆکا‌ڵی دروست بکه‌ین."
هه‌روه‌ها وتیشی"یه‌کێتی و پارتی ره‌هه‌ندی نیشتمانی ده‌به‌ستنه‌وه به ڕێککه‌وتنی نێوان خۆیانه‌وه، خۆ ره‌هه‌ندی نیشتمانی دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌بو، ناکرێت به پێی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی یاسای هه‌ڵبژاردن بگۆڕدرێت."
سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی کوردستان ڕه‌خنه‌ی له (یه‌کێتی، پارتی، گۆڕان، کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتو) گرت، به‌وه‌ی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمیان له نێو خۆیاندا دابه‌شکردوه، وتی"له سه‌رۆکی کۆمیسیۆنه‌وه تا شۆفێر و چایچییه‌کانی ئه‌و ده‌زگایه، ئه‌و پێنج حزبه له‌نێو خۆیاندا دابه‌شیانکردون، بۆیه کۆمیسیۆنه‌که ماوه‌ی به‌سه‌رچوه‌و ئێمه داوامانکردوه بدرێته دادگا، که‌چی نه‌دراونه‌ته دادگا."