سروە عەبدولواحید داوا لە سودانی دەكات بەر لە 3/16 بە پارێزگابونی هەڵەبجە رابگەیەنێت
  2023-03-12       513       

سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی پلاندانان رێكارەكانی بە پارێزگابونی هەڵەبجەی تەواوكردون و داوا لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی دەكات، بەرلە 3/16 كە ساڵیادی كیمیابارانكردنی شارەكەیە، بە پارێزگابونی هەڵەبجە رابگەیەنێت.

ئاوێنە: سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردوە وتویەتی، هیچ رێكارێك نەماوە بۆ بە پارێزگابونی هەڵەبجە، جگە لە راگەیاندنی وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ، داوا دەكەین رەزامەندی و بڕیار بدەیت بە دەركردنی فەرمانی دیوانی بۆ راگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە وەك یەكێك لە پارێزگاكانی كۆماری عێراق.

سروە عەبدولواحید، داواشی كردوە كە سودانی لە زوترین كاتدا و بەر لە ساڵیادی كیمیابارانكردنی شارەكە لە 16ی ئازار، ئەو كارە بكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×