سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشداری لە دیداری سلێمانی دەکات
  2023-03-13       725       

بەمەبەستی بەشداریکردن لە دیداری سلێمانی کە رۆژانی 15 و 16ـی ئەم مانگە لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە دیدارەکەدا بەشداردەبێت.

ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی کە  بە دروشمی (پاش 20 ساڵ عێراق و ناوچەكە لەنێوەندی ئاڵنگارییە جیهانییە نوێیەكان)، لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ( 15، 16) ئەم مانگە  لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

دیداری سلێمانی، گەورەترین دیداری سیاسیە لە هەرێم و عێراق کە بەبەشداری سەرکردەو کەسایەتییە سیاسییە کاریگەر و بڕیاربەدەستەکان لەسەر ئاستی گۆڕەپانی سیاسی و دەوڵەتداری و باڵیۆز و نێردەو دیپلۆماتکارانی وڵاتان بەڕێوەدەچێت.

لە دیداری سلێمانیدا تیشک دەخرێتە سەر پرسە سیاسییەکان لەسەر ئاستی هەرێم، عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای باشور کە لەلایەن پەیمانگای لێكۆڵینەوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان (IRIS) لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی بەڕێوە دەبرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×